Loading...
ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە؛ هالاند گەمژە نییە

هەمووان خەون بە هەبوونی هالاندەوە دەبینن...

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچیستەر سیتی، سەبارەت بە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە.

بەگوێڕەی زانیارییەکان، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، ئێرلینگ هالاندی لە لیستی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو، بەمەبەستی دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی یانەکەی داناوە. دەگوترێت بلاوگرانا خەونی ئەوەیە هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵەکە بۆ وەرزی داهاتوو لە پێکهاتەی یانەکەیدا ببینێت.

درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەم دواییەی هالاند کە تا ساڵی 2034 لەگەڵ مانچێستەرسیتی، وایکردووە رۆیشتنی ئەم هێرشبەرە مەحاڵ بێت، گواردیۆلاش متمانەی بە هالاند هەیە و پێی وانییە هێرشبەرە نەرویجییەکە بەم نزیکانە یانەکەی جێبهێڵێت.

سەبارەت بە پەیوەندیکردنی هالاند بە بارسێلۆنا، گواردیۆلا بە پێکەنینەوە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە گوتی:

پێموانییە ئێرلینگ ئەوەندە گەمژە بێت واژۆ لەسەر شتێک بکات کە نایەوێت. بەڵام ئەمە تۆپی پێیە و کەس نازانێت چی روودەدات، تەنیا ئەوە دەزانم کە گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ئێمە هەیە و لێرەدا ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات و گۆڵی زۆری تۆمارکردووە.

گواردیۆلا لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە سەرسامی لاپۆرتا بە هالاند کرد گوتی:

هەموو یانەیەک خەونی ئەوە دەبینێت کە هێرشبەرێکی کوالیتی بەرزی وەک هالاندی هەبێت. دەتوانن ناوی یانەیەکم پێبڵێن کە خەون بە هەبوونی ئێرلینگ هالاندەوە نەبینێت؟ تێدەگەم کە بارسێلۆنا خەونی گواستنەوەی ئێرلینگە، هەروەک هەموو یانەکانی جیهان، ئەگەر ئێرلینگ لەگەڵ ئێمە نەبووایە، ئەوە خەونێک بوو بۆ مانچێستەر سیتی کە ئەوی هەبێت.

ئەستێرە نەرویجییەکە سەرەتای ئەمساڵ گرێبەستەکەی تاوەکوو 2034 نوێکردەوە، هەرچەندە ئاستە نایابەکەی سەرنجی هەموو یانە گەورەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە بەلام ئەگەری مانەوەی بەهێزترین بژاردەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button