Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ ئاتلێتیک بیلباو هاوخەمیەکی کەموێنەی بۆ گەلی فەلەستین پیشاندا

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیک بیلباو وەک یەکەمین یانەی ئیسپانی لە هەڵوێستێکی روون و پڕ پەیامی مرۆڤدۆستییدا هاوخەمی بۆ گەلی فەلەستین پیشان دا.

ئەمشەو لە میانی گەڕی 8ی یارییەکانی خولی ئیسپانی، ئاتلێتیک بیلباو میوانداریی مایۆرکای کرد و 2-1 لێی بردەوە. لە پێش یارییەکە، یانە باسکیەکە لە هەڵوێستێکی ناوازەدا لەپێش فیکەی دەستپێک، پێشوازی لە کۆمەڵێک پەنابەری فەلەستینی لە هەرێمی باسک کرد و سەرجەم هاندەرانی نێو یاریگای سان مامێس هەستانەسەر پێ و بە چەپڵەڕێزانەوە پێشوازییان لێکردن.

ئەو هەڵوێستەی ئاتلێتیک بیلباو هاوکاتە لەگەڵ بانگەوازێکی پێپ گواردیۆلا کە ئەمڕۆ داوایکرد لە شاری بارسێلۆنا خۆپیشاندان بکرێت لە هەمبەر ئەو دۆخەی خەڵکی غەزە پێیدا تێپەڕدەبێتب بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیلەوە.

بانگەوازێک لە گواردیۆلا؛ ئەمڕۆ لەپێناو خەڵکی “غەزە” دەڕژێینە شەقامەکان

بابەتی زیاتر

Back to top button