ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەرێکی ناودار پەیوەندی بە یانەیەکی ناوداری لالیگا کرد

Yariga App

یاریگا –

ئێدین تێرزیچ، راهێنەری پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند وەکوو راهێنەری نوێی ئاتلێتیک بیلباو دەستنیشانکرا.

ئاتلێتیک بیلباو رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی ئێدین تێرزیچ، راهێنەری کڕواتی/ئەڵمانی وەکوو راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکراوە و لە وەرزی نوێوە پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئیسپانییەکە وەردەگرێت.

بیلباو ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستی راهێنەرە 43 ساڵانییەکە لەگەڵ بیلباو بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت و تێرزیچ تاوەکوو هاوینی 2028 راهێنەری بیلباو دەبێت.

تێرزیچ لە هاوینی 2024 دوای شکستی بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید، دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی کێشایەوە و لەوکاتەوە پشووی وەگرتووە و راهێنەرایەتی هیچ تیمێکی دیکەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button