چارەنووسی ئەستێرەیەکی گەورەی ئیسپانیا بۆ مۆندیال یەکلایی دەکرێتەوە
بەشداریی مۆندیال دەکات؟

یاریگا –
دوای ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی لە یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا دروستبوو، ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی نیکۆ ویلیامس، ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیک بیلباو و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئاشکرا دەکرێت.
ویلیامس لە یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەهۆی پێکان لە ماسولکەی پشتی رانی چەپی بە گریانەوە یاریگای جێهێشت. هەرچەندە لە سەرەتا دەترسرا پێکانەکەی قورس بێت، بەڵام تۆڕی ئاتلێتیک لە زاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە بڵاویکردووەتەوە، کە پێکانەکەی تەنیا پێویستی بە سێ هەفتە پشووە.
ئەمەش بەو مانایەیە کە هێرشبەرە ئیسپانییەکە ناتوانێت لە سێ یاریی کۆتایی وەرز بەرامبەر ئیسپانیۆڵ، سێڵتا ڤیگۆ و ریال مەدرید بەشداریی بکات و بە تەواوی بۆ گەشتی ئەمریکا و بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 ئامادە دەبێت.
Spain forward Nico Williams is set to miss the remainder of the season for Athletic Club but is expected to be fit for the World Cup following an injury scare at the weekend.
Sources close to the winger have told The Athletic that tests have confirmed that the hamstring injury… pic.twitter.com/dlIYhCHYa2
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) May 11, 2026
وەرزێکی پڕ لە پێکان
ویلیامس ئەم وەرزە بەدەست پێکانە یەک لە دوای یەکەکانەوە دەیناڵاند؛ لە سەرەتای وەرز مانگێک بەهۆی پێکان دوورکەوتەوە و دواتر دووبارە حەوت هەفتە بەهۆی نەشتەرگەری دوورکەوتەوە. سەرەڕای ئەمانەش، توانیویەتی لە 25 یاریی لالیگا 6 گۆڵ و 3 ئەسیست بکات.
ویلیامس پێش دەستپێکردنی ئەم وەرزە گرێبەستێکی مێژوویی 10 ساڵەی لەگەڵ یانەی منداڵییەکەی واژۆ کرد، سەرەڕای ئەوەی یانەکانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن ئارەزووی زۆریان بۆ گواستنەوەی هەبوو.
ئیسپانیا، کە یەکێکە لە کاندیدە سەرەکییەکانی بەدەستهێنانی جامی جیهانی، لە 15ـی حوزەیران یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر کەیپ ڤێردی دەکات و هەموو چاوەکانیش لەسەر درەوشانەوەی ویلیامس دەبن لەپاڵ لامین یامال.



