ئەوروپائیسپانیا

پێکانی یۆرینتی پشت راست کرایەوە

یاریگا
مارکۆس یۆرینتی، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی پێکان بووە.

ماڵپەری فەرمی شاهانەکان بڵاویکردەوە ناوەڕاستکاری یانەکەیان لە یاری بەرامبەر بارسێلۆنا لە رانی چەپی تووشی پێکان بووە و بە ناچاری یاریگای جێهێشت و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

سەرچاوەکە باسی لە وادەی دوورکەوتنەوەی یۆرینتی نەکردووە، بەڵام جۆری پێکانەکەی پێویستی بە نزیکەی یەک مانگ پشوودان هەیە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close