
یاریگا –
ئێریک تێن هاخ دەرفەتی گەڕانەوە بۆ یانەکەی پێشوو بۆ هاتووەتەپێشەوە و لەبەردەم یوتێرنێکی گەورەدایە.
راهێنەرە هۆڵەندیەکە دوای ئەزموونە شکستخواردووەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، لە ئاڵنگارییەکی دیکەدا پۆستی راهێنەرایەتی بایەر لیڤەرکوزنی گرتەئەستۆ کە چابی ئاڵۆنسۆ توانیبووی بە نازناوە قورسەکان شادیان بکاتەوە. کەچی دوای تەنها 2 یاریی لەم وەرزەی بوندێسلیگا، یانە ئەڵمانیەکە تێن هاخی دوورخستەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە رۆژنامەی De Telegraaf، ئەگەری هەیە تێن هاخ بگەڕێتەوە بۆ ئایاکس. ئەو یانەیەی کە تێیدا لە ماوەی چوار وەرزدا (2018-2022) توانی تیمێکی تۆقێەریان لێ دروستبکات و 6 نازناویان بۆ بباتەوە.
ئایاکس بە راهێنەرایەتی جۆنی هێیتینگا وەرزێکی ئاستنزمی دەستپێکردووە. بەجۆرێک، لە 7 یاریی خولی هۆڵەندی خاوەنی 4 بردنەوە و 3 یەکسابوونن. لە 2 یاریی سەرەتای چامپیۆنزلیگیش 2 شکستیان هەیە. هیچ گۆڵێکیان تۆمار نەکردووە و 6 گۆڵیان لێکراوە.
🚨 Former Manchester United manager Erik ten Hag could make a sensational return to management and replace Johnny Heitinga at Ajax.
Under Heitinga, Ajax have endured a poor start to the season, dropping points in the Eredivisie and suffering heavy defeats in Europe.
(Source: De… pic.twitter.com/Oz3XyLoMnY
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 4, 2025