Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بێڵینگهامی باوک نیگەرانەلە دۆخی کوڕەکەی لەگەڵ یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

مارک بێڵینگهامی باوک نیگەرانە لەو دۆخەی جوب بێڵینگهامی کوڕی لەگەڵ دۆرتمونددا پێیدا تێدەپەڕێت.

جوب لە گواستنەوەکانی هاوین بە گرێبەستێکی 5 وەرزی کە بڕەکەی 32 ملیۆن پاوەند بوو بە گۆڕانکارییەکانەوە، وەک دووەم گرانترین گرێبەست لە مێژووی دۆرتموندا یانەی سەندەرلاندی بەرەو سیگناڵ ئێدونا پارک جێهێهشت.

بەڵام سەرباری نرخەکەی، لاوە ئینگلیزیەکە هێشتا نەبووەتە بەشێک لە پلانە سەرەکییەکانی نیکۆ کۆڤاچی راهێنەر. ئەوەش نیگەرانی مارکی باوکی لێکەوتووەتەوە.

یاریزانە 20 ساڵیەکە لە کۆی 5 یاریی ئەم وەرزەی بوندێسلیگا، تەنها 167 خولەک بەشداریی پێکراوە. ئەوەش واتا کەمتر لە 34 خولەک بۆ هەر یارییەک.


ناکۆکی نێوان ماڵباتی یاریزانەکە و یانە نوێیەکەی هەر ئەوەی سەرەوە نییە، پێشتریش لە کۆتاییەکانی مانگی ئاب، کارگێڕی یانەکە بە بڕیارێک نزیکبوونەوەی دایبابی جوبی لە شوێنی خۆگۆڕینی یاریزانان قەدەخەکرد. ئەوەش دوای ئەوەی باوکی ناوبراو لە یارییەکدا داوای روونکردنەوەی لە راهێنەرەکە کردبوو بۆچی هەر لە گێمی یەکەمدا کوڕەکەی دانیشاندبوو.

هەڵسوکەوتێکی بێڵینگهامی باوک کاردانەوەی توندی یانەی کوڕەکەی لێدەکەوێتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button