Loading...
ئیسپانیادارایی وەرزشیگرنگترین

بەراوردکاری؛ جیاوازی مووچەی رۆناڵدۆ و مێسی لەگەڵ یامال لە تەمەنی 18 ساڵیدا

جیاوازییەکە زۆر گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

پلاتفۆڕمێکی تایبەت بە دارایی وەرزشی بەراوردی مووچەکانی لامین یامال، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لە یەکە تەمەندا دەکات.

هەژماری The Football Story لە ئینستاگرام، بەراوردی نێوان مووچەی هەرسێ ئەستێرەکە لە تەمەنی 18 ساڵی کردووە.

لە ساڵی 2003 کاتێک رۆنالدۆ یاریزانی سپۆڕتینگ لیسبۆن بوو و بەر لەوەی پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات، مووچەی هەفتانەی بریتیبوو لە 1200 پاوەند.

لیۆ مێسیش لە ساڵی 2005 و لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە بارسێلۆنا، مووچەی هەفتانەی بریتیبوو لە 1500 پاوەند.

ئەگەر ئەم ژمارانە بە مووچەی هەفتانەی ئێستای یامال بەراورد بکەین، ئەوا جیاوازییەکی زۆر بەدیدەکرێت، چونکە مووچەی هەفتانەی یامال بریتییە لە 300 هەزار پاوەند، واتە 200 ئەوەندەی مێسی و رۆناڵدۆ لە تەمەنی 18 ساڵیدا وەردەگرێت.


هەرچەندە بەراوردکارییەکە لەوانەیە زۆر دادپەروەرانە نەبێت، چونکە گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر پیشەسازی تۆپی پێ و دارایی وەرزشیدا هاتووە.

مووچەکەی یامال زۆر بەرزە، بەڵام ئەگەر بەراوردی مووچەی ئێستای هەردوو ئەفسانە پۆرتوگالی و ئەرجەنتینییەکە بکەین، ئەوا جیاوازییەکی زۆری تێبینی دەکرێت.

مووچەی ساڵانی رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕ بریتییە لە 200 ملیۆن یۆرۆ و لیۆ مێسیش ساڵانە 100 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەر مەیامی وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button