Loading...
عێراقکوردستان

ئاسۆ رۆستەم: کارمان لەسەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانی زاخۆ کردووە

یاسن ئاراس: بە ئازایەتیەوە بەرامبەر زاخۆ یاریی دەکەین

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ و نەورۆز لە دێڕبی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق رووبەرووی یەکتر دەبنەوە و ئاسۆ رۆستەمیش دەڵێت بۆ ئەم یارییە کارمان لەسەر خاڵە لاوازەکانی تیپی بەرامبەر کردووە.

لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شەممە ( 4ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر زاخۆ یاریی دەکات، ئاسۆ رۆستەم، ئەستێرە و هێرشبەری نەورۆز لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی باسی یارییەکەی کرد و گووتی:

زاخۆ تیپێکی باشە و یاریزانی ئاست بەرزی زۆرە، ئێمەش یاریزانی باشمان هەیە سەرەڕای ئەوەی دەستەی راهێنەرانێکی لێهاتوو تیپەکەمان بەڕێوەدەبەن، کارمان لەسەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانی زاخۆ کردووە، هیوادارم هاندەران چێژ لەم دێڕبیە وەربگرن.

یاسین ئاراس، راهێنەری نەورۆز دەربارەی ئامادەکردنی تیپەکەی بۆ دێڕبی کوردستان رایگەیاند:

یارییەکە به چێژ و خۆش دەبێت چونکە ئەمە دێڕبی کوردستانە، ئامادەین بۆ ئەم یارییە وەک چۆن لە یارییەکانی تریش ئامادەکاری باشمان هەبووە، هەوڵدەدەین پارێزگاری لەسەر هەمان ئەو ئەو بیر و بۆچوونە بکەین کە دەمانەوێت تیپەکەمان یاریی پێبکات، ئامانجمان یارییکردنە بە ئازایەتی و بوێری، ئاستێک پێشکەش بکەین کە شایستەی ئەم دێڕبیە بێت.

لە سێ یاریی رابردوودا، نەورۆز دوو شکست و سەرکەوتنێکی هەیە، خاوەن سێ خاڵە و لە ریزبەندی 11ـەم دێت، لە گەڕی پێنجەمی خولەکەش لە دێڕبیەکی تردا لە یاریگای خۆی رووبەڕووی دهۆک دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button