Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

هاندەرێکی بارسا پەیامێکی ئاگرین ئاراستەی لاپۆرتا دەکات

"ئەمە جێگەی شەرمەزارییە!"

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستی یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر پاریس سان جێرمان، هاندەرێکی یانە کاتالۆنییەکە پەیامێکی توندی ئاراستەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە کرد و بە توندی رەخنەی لە یاریکردن لە یاریگای مۆنجویک گرت.

شەوی رابردوو، بارسێلۆنا لە یاریگای ئۆڵۆمپیی لویس کۆمپانیوس (مۆنجویک) میوانداریی پاریس سان جێرمانی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 دۆڕاند.

یەکێک لە هاندەرە ئامادەبووەکانی یارییەکە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی و رایگەیاند کە لەو یاریگایەدا دەنگی هاندەرانی بارسێلۆنا نابیسترێت.

هاندەرەکە لە پەیامەکەیدا بۆ لاپۆرتا دەڵێت، پەیامێک بۆ بەڕێز خوان لاپۆرتا، بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە کە هاندەرانی هەر تیمێکی تر بێن و دەنگیان له‌ یاریگا له‌ ئێمه‌  لە دەنگی زیاتر لە 40 هەزار هاندەری بارسێلۆنا بەرزتر بێت.


گوتیشی، ئێمە پێویستمان بە گرووپی هاندەران هەیە، پێویستمان بە کەسێکە کە لەم یاریگایەدا پاڵشتی هانده‌ران بۆ یاریزانان دروست بكات.

هاندەرە تووڕەکە دۆخەکەی بە شەرمەزاری وەسف کرد و گوتی، ئەوەی ڕوودەدات قبوڵ ناکرێت، ئەمە جێگەی شەرمەزارییە و ناتوانم بە شێوەیەکی تر وەسفی بکەم.”

كارگێری بارسێلۆنا تا ئێستا شکستی هێناوە لە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگای کامپ نو، تەنانەت بە ژمارەیەکی کەمتری هاندەرانیش، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی کارەکانی نۆژەنکردنەوە، یانەکە هەوڵ دەدات پێش کۆتایی ئەمساڵ بگەڕێتەوە بۆ یاریگای كامپ نو

بابەتی زیاتر

Back to top button