پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V ئۆڵیمپیاكۆس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆڵیمپیاكۆسی یۆنانی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆڵیمپیاكۆس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ لە یەكەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو بوویەوە و بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.
لە پرێمەرلیگیش لە كۆی شەش یاریی چوار یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.
ئۆڵیمپیاكۆس لە یەكەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بە بێ گۆڵ لەگەڵ پاڤۆسی قوبرسی یەكسان بوو.
لە خولی یۆنانیش لە كۆی 5 یاریی چوار یاریی بردووەتەوە و یارییەكیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی یۆنانی دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ نۆنی مادویكێ، كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس و هینكاپی رووبەڕووی ئۆڵیمپیاكۆس دەبێتەوە.
ئۆڵیمپیاكۆس تەنیا لە تواناكانی رۆمان یارێمچوک بێبەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، گابریێل، مۆسكوێرا، لویس سكێلی
نۆرگارد ، ئۆدیگارد، مێرینیۆ
ساكا، یۆكێرێش، مارتینێلی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئۆڵیمپیاكۆس
پەشالاكیس
رۆدینێی، رێتسۆس، پیرۆلا، ئۆرتێگا
هێزێ، گارسیا
سترێفێزا، چیكینیۆ، پۆدێنس
ئەیوب كەعبی



