Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی كریستاڵ پاڵاس V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوولی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ لە یارییەكانی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی كریستاڵ پاڵاس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سەڵهێرست پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا تەنیا لیڤەرپوول و كریستاڵ پاڵاس هیچ یارییەک تووشی شكست نەبوون.

كریستاڵ پاڵاس لە پێنج یاریی رابردووی پرێمەرلیگدا لەگەڵ یانەكانی چێڵسی، نۆتینگهام و سەندرلاند یەكسان بووە و لە ئاستۆن ڤیلا و وێستهامی بردووەتەوە.

بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا رێدز تاكە یانەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە سەرجەم یارییەكانی بردبێتەوە.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كریستاڵ پاڵاس بە بێ شادی ریاز، دۆكۆری و واڵتەر بینیتیز رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا رێدز بەهۆی كارتی سوورەوە لە تواناكانی هوگۆ ئێكیتیكێ بێبەش دەبێت و بەهۆی پێكانیشەوە لە تواناكانی جیۆڤانی لیۆنی.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

برادلی، كۆناتێ، ڤان دایک، كێركێز

خرافنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، فیرتز، خاكپۆ

ئیزاک

پێكهاتەی پێشبینیكراو كریستاڵ پاڵاس

هێندرسن

ریچاردز، لۆكرۆی، گێی

مونۆز، وارتن، لێرما، میچێل

سار، كامادا

ماتێتا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button