Loading...
راپۆرتی تایبەتگرنگترین

کامە وڵات زۆرترین باڵۆن دۆری بەدەستهێناوە؟

لیۆنێل مێسی مێژووی داگیرکردووە

Yariga App

یاریگا –

لەوەتەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەش دەکرێت، یاریزانانی 20 وڵاتی جیاواز خەڵاتەکەیان بەدەستهێناوە و ئەرجەنتین بە زۆرترین خەڵات پێشەنگی گرتووە.

گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ سەرپەرشتی دابەشکردنی بەبەهاترین خەڵاتی تاکە کەسی لەسەر ئاستی جیهان دەکات، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1956 خەڵاتەکە دابەشکرا و لەوساتەوە ساڵانە باشترینەکانی تۆپی پێ دەستنیشاندەکات. لە ماوەی رابردوودا چەندین خەڵاتی دیکەی بۆ زیادکرا، لەوانەیە باشترین گۆڵپارێز، راهێنەر، یانە و کاریگەری مرۆیی.

هەرچەندە دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە 1956 دەستیپێکرد، بەڵام تاوەکو 1994 خەڵاتەکە تایبەت بوو بە یاریزانە ئەوروپییەکان و پێشتر بە یاریزانانی کیشوەرەکانی دیکە نەدەدرا.

براوەکانی باڵۆن دۆر بەگوێرەی وڵات؛

وڵات

براوە

یاریزان

ناوی براوەکان

ئەرجەنتین

8

1

لیۆنێل مێسی (8)

فەڕەنسا

7

5

میشێل پلاتینی (3)، رایمۆند کۆپا، زینەدین زیدان،
ژان پیێر پاپین، کەریم بێنزێما

ئەڵمانیا

7

5

فرانز بێکنباوەر (2)، کارڵ هاینز رومەنیگە (2)،
گێرد مولەر، لۆتەر ماتیوز، ماتیاس سامەر

هۆڵەندا

7

3

یوهان کرۆیف (3)، مارکۆ ڤان باستب، رود خولێت (3)

پۆرتوگال

7

3

ئیوزێبیۆ، لویس فیگۆ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ (5)

ئیتاڵیا

5

5

جیانی ریڤێرا، رۆبێرتۆ باجیۆ، پاولۆ ڕۆسی،
عومەر سیڤۆری، فابیۆ کاناڤارۆ.

بەڕازیل

5

4

رۆناڵدۆ (2)، ریڤاڵدۆ، کاکا، رۆناڵدینیۆ

ئینگلتەڕا

5

4

کێڤین کێگن (2)، بۆنی چاڕڵتن، ستانلی ماتیوز
مایکڵ ئۆین

ئیسپانیا

4

3

ئالفرێدۆ دێ ستیفانۆ (2)، لویس سوارێز، رۆدری

یەکێتی سۆڤیەت

3

3

لیڤ یاشین، ئۆلێگ بلۆگین، ئیگۆر بێلانۆڤ

کۆماری چیک

1

1

پاڤێل نێدڤێد

چیکۆسلۆڤاکیا

1

1

جۆزێف ماسۆپست

بولگاریا

1

1

هریستۆ ستۆیکۆڤیچ

کڕواتیا

1

1

لوکا مۆدریچ

دانیمارک

1

1

ئالان سیمۆنس

لایبێریا

1

1

جۆرج ویا

ئیرلەندای باکوور

1

1

جۆرج بێست

هەنگاریا

1

1

فلۆریان ئالبێرت

سکۆتلاند

1

1

دێنیس لاو

ئوکڕاینا

1

1

ئاندرێ شێڤچێنکۆ

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی سێپتێمبەر/ئەیلوول کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە شانۆی دو شاتلی بەناوبانگ لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، باشترینەکانی جیهان دیارییدەکرێن.

بە داتا و بەڵگە؛ کێ دەبێتە براوەی باڵۆن دۆری 2025؟

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button