بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نەسڕی سعودی نزیکە لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی مێژوویی

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی چاوی لە گواستنەوەیەکی گرانبەهایە و خۆی بۆ ریکۆردێکی مێژووی ئامادەدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێسی ئیسپانی، نەسڕ بە ئۆفەرێکی خەیاڵیەوە دەچێتەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی فیل فۆدن.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە یانەکەی کەنداو دەیەوێ تا پێش کۆتاییهاتنی وادەی گواستنەوەکانی هاوینە لە خولی سعوودیە کە 23ی ئەم مانگەیە، گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە.

هەر بەپێی فیچاخێس، ئۆفەرەکەی نەسڕ خۆی دەدات لە 112.5 ملیۆن پاوەند. بەوەش فۆدن دەکاتە گرانترین یاریزانی ئینگلیزی لە مێژوودا.


بێگومان دەشێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپشت بیرۆکەی گواستنەوەی فۆدنەوەبێت، بەوپێیە ئەفسانە پۆرتوگالیە یەکێک لە مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ ئەوەبوو دەسەڵاتی تەواوی هەبێت لە ستراتیژی یانەکە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزاناندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button