چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

پێشبینی کۆمپیوتەرە زیرەکەکەی ئۆپتا: کێ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ؟

چانسی سەرجەم یانەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێگەی جیهانیی ئۆپتا پێشبینی دەکات لیڤەرپوول نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کۆمپیوتەرە زیرەکەکەی ئۆپتا، رێدز لەنێو 36 یانەکەی خولەکە زۆرترین چانسی هەیە.

پێگەی ئۆپتا کە تایبەتە بە کۆکردنەوە و شرۆڤەکردنی ئامارە وەرزشییەکان، بە شرۆڤەکردن و لێکدانەوەی ئامارەکان، چانسی هەر 36 یانەکەی چامپیۆنزلیگی دەستنیشان کردووە، سوپەر کۆمپیوتەرەکەی ئۆپتا پێشبینی دەکات لیڤەرپوول بە رێژەی %34.01 بگاتە یاریی کۆتایی و بە رێژەی %28.12 دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.

بەگوێرەی پێشبینییەکەی ئۆپتا، ئارسیناڵ بە رێژەی %28.57 دەگاتە یاریی کۆتایی و بە رێژەی %16.33 دەبێتە پاڵەوان. بە رێژەی %28.57 دەگاتە یاریی کۆتایی و بە رێژەی %16.33 دەبێتە پاڵەوان.

هاوکات چانسی پاریسانجێرمان بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %21.7ـە و بە رێژەی %11.9 پارێزگاری لە نازناوەکە دەکات. ریال مەدریدیش بە رێژەی %12.75 دەگاتە یاریی کۆتایی و بە رێژەی %6.20 دەبێتە پاڵەوان.

چانسی یانەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگی 2025/2026؛

لیڤەرپوول؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %34.01 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %28.12.

ئارسیناڵ؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %28.57 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %16.33.

مان سیتی؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %16.91 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %8.65.

بارسێلۆنا؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %16.98 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %8.51.

چێڵسی؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %14.33 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %6.89.

پاریس سانجێرمان؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی % 21.07 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %11.09.

ریال مەدرید؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %12.7 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %6.20.

بایرن میونشن؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %10.07 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %4.64.

تۆتنهام؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %3.77 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %1.56.

ئینتەر میلان؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %5.10 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %2.14.

ناپۆلی؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %3.98 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %1.53.

نیوکاسڵ یونایتد؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %6.97 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %2.98.

یوڤێنتوس؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %2.21 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %0.83.

دۆرتموند؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %2.68 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %0.94.

ئاتلێتیکۆ مەدرید؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی %2.23 — بەدەستهێنانی نازناوەکە %0.87.

سبەی سێشەممە 16ـی ئەیلوولی 2025 وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکات و یارییەکان لە رۆژانی سێشەممە چوارشەممە و پێنجشەممە بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button