ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئێنریكی ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

نموونه‌ی باڵای یاریزانه‌ لاوه‌كانه‌

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی ئیسپانی، راهێنەری پاریس سانجێرمان، ستایشی ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی یانەی نەسری سعودی کرد و بە نمونەیەک بۆ گەنجان و یاریزانێکی گەورە وەسفی کرد.

سەرەڕای ئەوەی ئێنریکی پێشتر راهێنەری بارسێڵۆنا بووە و لە وەرزی 2014-2015 سەرکردایەتی بۆ بردنەوەی دووەم سێ نازناوی مێژوویی کردوون و راهێنەرایەتی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی کردووە، بەڵام رکابەرە ئەفسانەییەکەی، رۆناڵدۆی، بە یاریزانێک دانا کە شایەنی ستایش و رێزلێنانە.


لویس ئێنریکی سەبارەت بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گوتی،

گەورەیی باس ناکرێت، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نمونه‌یه‌كی باڵایه‌ بۆ یاریزانان.

راهێنەرە ئیسپانییەکە هەروەها باسی لە خولیای و ئیرادەی ئەستێرە پورتوگالییەکە کرد بۆ ر

رۆناڵدۆ نمونه‌ی باڵایه‌ بۆ یاریزانان له‌ کابەریکردن و مانەوەی لە لوتکەدا، تەنانەت دوای گواستنەوەی بۆ یانەی نەسری سعودی هێشتا ركابه‌ری ده‌كات ئه‌و نمونه‌یه‌ بۆ ئەو لاوانه‌ی کە ئاواتەخوازن لە تۆپی پێدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

لویس ئێنریکی یەکێکە لەو یاریزانانه‌ی کە یاری بۆ هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا کردووە و سەرکەوتنی گەورەی لەگەڵدا بەدەستهێناوە، بە ڕێکەوتێکی سەیر بەشداری یارییەکی کلاسیکۆی کرد، کە ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 5-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە ساڵی 1995 گۆڵێکی كرد.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە وەرزی 2022-2023 پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کرد و ئامێرێکی ڕاستەقینەی تۆمارکردنی گۆڵ بووە، لە 109 یاریدا 95 گۆڵ و 20 ئەسیستیشی كردووه‌. لە تەمەنی 40 ساڵیدا نەک هەر فۆڕمە سەرنجڕاکێشەکەی پاراستووە، بەڵکو گرێبەستەکەی تاوه‌كو ساڵی 2027 نوێکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button