ئاسیائەفریقاعێراقکوردستانگرنگترین

کام یانە زۆرترین پیشەگەری هەیە؟ کام وڵات پێشەنگە و نرخی گرانترین یاریزان چەندە؟

نایجیریا و توونس لە پێشەنگى وڵاتانن و ئەفریقا باڵادەستە

Yariga App

یاریگا –

جەماوەری وەرزشی عێراق بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکان دەکەن، “یاریگا” پەردە لەسەر یەکێک لە گرنگترین لایەنەکانی خولەکە لادەدات.

ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق یانه‌كان له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان گه‌رم و گورییه‌كی زۆریان پێوه‌دیاربوو، ئەم یاریزانانە کە لە کیشوەر و کەلتوورە جیاوازەکانەوە هاتوون، بوونەتە خوێنێکی نوێ لە جەستەی یانەکاندا و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاستی کێبڕکێی خوله‌كه‌ ده‌بێت.

لەم راپۆرتە تایبەتەدا، یاریگا بە وردی تیشک ده‌خاته‌ سەر ئامار و ژمارە و وڵاتنامه‌ی یاریزانانەوە تا دەگاتە گرانبەهاترین ئەستێرە و چالاکترین یانەکان.

ژماره‌ی یاریزانه‌كان له‌ خوله‌كه‌

له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئه‌م وه‌رزه‌  125 یاریزانی پیشەگەر یاری دەکەن، ئەم یاریزانانە لە 37 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون، یانه‌كان به‌ ئامانجی جیاواز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان كردووه‌.

تێبینییەکی گرنگ: بەپێی رێساکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، یاریزانانی هەڵگری وڵاتنامه‌ی یەمەنی و لوبنانی وەک یاریزانی ناوخۆیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و وەک یاریزانی پیشەگەری هەژمار ناکرێن به‌مه‌ش ژماره‌یان ده‌بێته‌ 115 یاریزان و تێكرای ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانیش 27 ساڵه‌.

دابەشبوونی یاریزانان

خواست لەسەر یاریزانانی کیشوەری ئەفریقا بە روونی دیارە، بەتایبەتی هه‌ردوو وڵاتی نایجێریا و تونس هه‌ریه‌كه‌یان بە 14 یاریزان پێشەنگی لیستی وڵاتانیان گرتووە، لە دوای ئەوانیش، یاریزانانی به‌رازیلی دێت  بە نۆ یاریزان.

 

کیشوەری ئەفریقا بە شێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەی سەرەکی هێنانی یاریزانی پیشەگەرە بۆ یانە عێراقییەکان، کە ئەمەش متمانەی زۆری یانەکان بە توانای جەستەیی و بەهرەی یاریزانانی ئەم کیشوەرە نیشان دەدات.

له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق 83 یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا له‌ 20 وڵاتی جیاواز له‌ خوله‌كه‌ یاریی ده‌كه‌ن واته‌ رێژه‌ی 66.4٪ كۆی گشتی یاریزانه‌ بیانیه‌كان پێكده‌هێنن نزیکەی دوو لەسەر سێی کۆی یاریزانە پیشه‌گه‌ره‌كانه‌.

گرانبەهاترین یاریزانی پیشگه‌ر و كۆی گشتی نرخیان

بە گوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، یوسف عومەرۆی نایجەری، کە لە یانەی گەرمە یاری دەکات، بە 850 هەزار یۆرۆ گرانبەهاترین یاریزانی پیشه‌گه‌ری خولەکەیە.

به‌ پێی هه‌مان ماڵپه‌ر کۆی گشتی نرخی یاریزانە پیشەگەرەکان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نزیکەی 21.24 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

چالاکترین یانەش لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، یانەی گەرمە زۆرترین پارەی خەرجکردووە، لە کاتێکدا یانەی زاخۆ زۆرترین یاریزانی پیشه‌گه‌ری گواستووته‌وه‌ ریزه‌كانی، به‌پێی رێساكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆی هه‌یه‌ شه‌ش یاریزانی پیشه‌گه‌ر بگوازێته‌وه‌، ئه‌و یانانه‌ی به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌توانن ناوی هه‌شت یاریزانی پیشه‌گه‌ر تۆماربكه‌ن و ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌ عێراق له‌ 20ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌ده‌خرێت بۆیه‌ ده‌كرێت ئه‌م ژماره‌یه‌ گۆرانكاری به‌سه‌ر دابێت له‌لایه‌ن ئه‌و یانانه‌ی له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌شدارن.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button