بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو، ئانتۆنی مارسیال بۆ یانەیەکی دەرەوەی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنی مارسیال بۆ یەکەمکجار لە کاروانی وەرزشییدا خولەکانی ئەوروپا جێدەهێڵێت و روودەکاتە دەرەوە ئەوروپا.

یاریزانە فەڕەنسییەکە 12 ساڵ پێش ئێستا لە یانەی لیۆنی وڵاتەکەیەوە دەستی بە کاروانی پیشەگەرێتی کرد. پاشان مۆناکۆ و، زۆرترین ماوەشی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد 2015-2024 بوو پێش ئەوەی بەخواستن بنێردرێتە ریزەکانی سێڤییا. دوایین یانەی ئەوروپاش ئایک ئاسینای یۆنانی کە ساڵێک لەمەوبەر پەیوەندی پێوەکردن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی مۆنتێری مەکسیکی لەگەڵ هێرشبەرە 29 ساڵییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن.

رۆمانۆ زانیویەتی کە ئایک ئاسینا لای خۆیانەوە رۆشنایی سەوزیان بۆ گواستنەوەکە هەڵکردووە. لە مەکسیک پشکنینەکان بۆ مارسیال ئەنجامدەدرێت.

بەوەش یاریزانێکی دیکەی ئەزموونداری ئەوروپا لەدوای سێرجیۆ رامۆس، پەیوەندی بە یانە مەکسیکیەکەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button