فه‌ره‌نساگرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ زیدان ناچێتە فەنەرباچێ و دەبێتە راهێنەری تیمێکی گەورە

رۆژنامەی لیکیپ دوا زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆکانی چوونی زینەدین زیدان بۆ تورکیا بابەتی گەرمی رۆژنامەکانی فەڕەنسا و تورکیان.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، کۆدەنگییەکی تەواو لەسەر هێشتنەوەی زیدان لە فەڕەنسا هەیە. دیدیێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە دوای مۆندیالی 2026 دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و زیدان دیارترین کەسایەتییە تاوەکو ئەرکەکە بگرێتەئەستۆ.

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یەکەمی فەڕەنسا بە تەواوی پاڵپشتی بیرۆکەی دەستنیشانکردنی زیدان وەکو راهێنەری کەڵەشێرەکان دەکات و ئەمەش کۆدەنگییەکەی زیادکردووە.

زیدان رۆڵی باڵای لە پێشخستنی تۆپی پێی فەڕەنسا گێڕاوە و یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێی جیهان.

راهێنەری 53 ساڵان پێشتر ئۆفەری گەورەی یانەکانی وەکو چێڵسی و مانچێستەر یونایتد رەتکردووەتەوە، تەنانەت هیلال ئامادەبوو مووچەی ساڵانەی زیدان بکاتە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئەفسانەکەی فەڕەنسا هەموو ئۆفەرێکی رەتکردووەتەوە و سەرنجی تەواوی لەسەر راهێنەرایەتیکردنی فەڕەنسا داناوە.

پاڵەوانی جیهان ناوێکی گەورەی لە جیهانی راهێنەرایەتی هەیە، سێجار لەسەریەک لەگەڵ ریال مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە. وەکو یاریزانیش لە 1998 نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا و لە ساڵی 2000 یۆرۆی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button