ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ نۆتینگهام راهێنەری داهاتووی یەكلاییكردەوە

جێگای نونۆ سانتۆ دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی شوێنگرەوەی نونۆ سانتۆی دەستنیشانكرد.

نۆتینگهام بە فەرمی و دوای ئەنجامەكانی ئەم دواییەی یانەكەی نونۆ سانتۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تێلیگراف، چاوەڕوان دەكرێت ئەینج پۆستێكۆگلو راهێنەری پێشووی تۆتنهام جێگای نونۆ سانتۆ بگرێتەوە و پۆستی راهێنەرایەتیكردنی نۆتینگهام وەربگرێت.

هەرچەندە جۆزێ مۆرینیۆ و برێندان رۆجەرزیش پاڵێوراو بوون، بەڵام پۆستێكۆگلو هەڵبژاردەی پەسەندكراوی نۆتینگهامە، دەیانەوێت بە شێوازێكی هێرشبەرانە یاریی بكەن و راهێنەرە ئوستورالییەكە بە بژاردەیەكی گونجاو دەزانن.

پۆستێكۆگلو لە دوای 17 ساڵ نازناوێكی بۆ تۆتنهام بردەوە و دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگدا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە مانچێستەر یونایتدیان بردەوە.

وەرزی رابردوو نۆتینگهام ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و تاوەكو هەفتەكانی كۆتایی لە چوار یانەی پێشەوەی پرێمەرلیگ بوو، دواجار لە ریزبەندی حەفتەم كۆتایی نە وەرزەكە هێنا و وەرزی داهاتوو بەشداری یارییەكانی كۆنفرانسلیگ دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button