
یاریگا –
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی رایگەیاند، لویس ئێنریكێ راهێنەری ئیسپانی یانەكەیان تووشی رووداوێک بووە و نەشتەرگەرییەكی بەپەلەی بۆ دەكرێت.
لویس ئێنریكێ لە رووداوێكدا لەسەر پاسكیل كەوتە خوارەوە و دوای ئەوەی چارەسەری خێرای بۆ كرا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.
À la suite d’une chute à vélo survenue ce vendredi, l’entraîneur du Paris Saint-Germain, Luis Enrique, a été pris en charge par les secours et va subir une opération pour une fracture de la clavicule.
Le Paris Saint Germain tient à exprimer tout son soutien à Luis Enrique et lui…
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) September 5, 2025
هەژماری فەرمی پاریس سانجێرمان لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند.
دوای ئەوەی رۆژی هەینی تووشی رووداوێكی پاسكیل بوو، لویس ئێنریكێ لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە چارەسەری بۆ كرا و بەهۆی شكانی ئێسكی شانی نەشتەرگەرییەكی خێرای بۆ دەكرێت.
یانەكە پاڵپشتی تەواوی خۆی دەردەبڕێت و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ دەخوازێت.
لە وەرزی نوێدا پاریس سانجێرمان سێ بردنەوەی لەسەر یەكی هەیە و لە پێشەنگی خولی فەڕەنسی دێت.
پاریس سانجێرمان لە 14 مانگی داهاتوو لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی لانس دەبێتەوە.