ئهڵمانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ بایرن میونشن گواستنەوەی هێرشبەرێكی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گواستنەوەی نیكۆلاس جاكس هێرشبەری سێنیگالی یانەی چێڵسی راگەیاند.
نیكۆلاس جاكسن لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ڤیاڕیالەوە بە بەهای 37 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2033 بەسەردەچێت.
هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی نیكۆلاس جاكسنی راگەیاند.
FC Bayern leiht Nicolas Jackson vom FC Chelsea aus. ✍️
🔗 https://t.co/9ELxuk9HBI#ServusNico pic.twitter.com/mpdcBvTO9w
— FC Bayern München (@FCBayern) September 1, 2025
جاكسن بە بەهای 16.5 ملیۆن یۆرۆ بە خواستن و بژاردەی كڕینەوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.
نیكۆلاس جاكسن لەگەڵ چێڵسی بەشداری 81 یاریی كردووە و توانیویەتی 30 گۆڵ بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.