ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستێكی گەورەی راگەیاند

لە دوای ترافۆرد دووەم گۆڵپارێزە لە مێركاتۆی هاوینەدا دەیگوازێتەوە...

Yariga App

یاریگا

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

دۆناروما لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی ئەیسی میلانەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.

وەرزی رابردوو دۆناروما رۆڵێكی گرنگی لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، لیگ وەن، سوپەری فەڕەنسا و جامی فەڕەنسا گێڕا.

<

هەژماری فەرمی مانچێستەر سیتی لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارومای بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

لە دوای پەیوەندیكردنی بە مانچێستەر سیتی، دۆناروما گوتی:

واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ مانچێستەر سیتی، شانازییەکی زۆر گەورەیە بۆ من.

پەیوەندیم بە یانەیەک کردووە کە پڕە لە یاریزانی بەهرەمەند و کوالێتی جیهانی.

تیمەکە لەلایەن پێپ گواردیۆلا، گەورەترین راهێنەری مێژووی تۆپی پێ سەرکردایەتی دەکرێت.

لە چەندین ساڵی رابردوودا، بەردەوام شەیدای شێوازی یارییکردنی مان سیتی بووم.

دۆنارومای 26 ساڵان بە گرێبەستێک بە بەهای 20-25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سیتیزنەوە كرد.

دۆناروما لەگەڵ پاریس 161 یارییكردووە و 56 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 156 گۆڵیلێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button