سەندرلاند گرێبەستێکی دیکەی گەورەی یەکلاییکردەوە
شوێنگرەوەی مارک گیو

یاریگا –
سەندرلاند گرێبەستی براین برۆبێی، هێرشبەری هۆڵەندی یەکلاییکردەوە.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، سەندەرلاند بۆ گواستنەوەی براین برۆبێی لەگەڵ ئەیاکسی هۆڵەندی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە لاوەکە روو لە پرێمەرلیگ دەکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، براین برۆبێی بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکە بەشێوەی پاداشت پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات و لە چەند کاتژمێری داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.
🚨🔴⚪️ Bryan Brobbey to Sunderland, here we go! Deal done with Ajax for new striker replacing Marc Guiu back to Chelsea.
€20m initial fixed fee, €5m add-ons and #SAFC complete deal with medical to follow on #DeadlineDay.
Exclusive story, confirmed. ✅🇳🇱 pic.twitter.com/eKFGeB6uDI
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025
سەندرلاند لەم هاوینە بەشێوەی گواستن گرێبەستی لەگەڵ مارک گیو، هێرشبەری چێڵسی واژۆکرد، بەڵام یانە لەندەنییەکە دوای مانگێک پەشیمانبووەوە و یاریزانەکەی گەڕاندوە یانەکەی، بۆیە سەندەرلاند بەخێرایی شوێنگرەوەیەکی دۆزییەوە.
براین لە هاوینی 2022 بەبڕی 16.35 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە ئەیاکس کردووە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 22 ملیۆن یۆرۆیە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 163 یاریی بۆ ئەیاکس کردووە، 56 گۆڵی کردووە و 24 گۆڵی دروستکردووە.