ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانی ئامۆریم دوای كرانە دەرەوەیان لە جامی كاراباو

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی روبن ئامۆریم، راهێنەری پۆرتوگالی مانچێستەر یونایتد دوای كرانە دەرەوەیان لە جامی كاراباو.

شەوی رابردوو لە قۆناخی دووەمی جامی كاراباو گریمسبی تاون میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن ماڵ بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی 12-11 كۆتاییهات، بەوەش مانچێستەر یونایتد ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.


لە دوای یارییەكە روبن ئامۆریم گوتی:

پێموایە ئەوەی باشتر یارییكرد بردییەوە، گرنگ نییە باش بینەوە یاخود نا، گرنگ ئەو شتانەیە كە تیمەكە لە كاتی یارییەكەدا پێشكەشیانكرد، هیچ شتێکم بۆ وتن نییە، داوای لێبوردن لە هاندەران دەكەم.

هەر یانەیەک دەتوانێت بەرامبەر كۆمەڵێک یاریزان بیباتەوە، ئێمە دۆڕاین و ئەوەی باشتر یارییكرد بردییەوە.

كاتێک بە تیمێكی پلە سێ دەدۆڕێت كێشەكە تەنیا گۆڵپارێزەكەت نییە بەڵكو هەموو كەسێكە لە یانەكە كار لەسەرچارەسەركردنی كێشەكان دەكەین.

مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا دوو یارییكردووە یارییەک دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button