
یاریگا –
لێژنه‌ی ئۆلێمپی عێڕاق سه‌فین یاسینی وه‌ك سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرد….
بەپێی ئەو نووسراوە فەرمییەی کە لە لایەن لیژنەی ئۆلێمپیی عێراقەوە دەرچووە، هەڵبژاردنی یانەی هەولێر پەسەند کراوە.
بە پشتبەستن بە نووسراوی ژمارە 1754/أ کە لە 26ـی ئابی 2025 دەرچووە، لیژنەی ئۆلێمپیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنە تەواوکەرییەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی هەولێری پەسەند کردووە. بەپێی ئەم بڕیارە، سەفین یاسین محەمەد ئەمین وەک ئەندامی نوێی دەستەی کارگێڕی و سه‌رۆكی یانەکە دیاری کراوە.
ئەم بڕیارە لەلایەن ئەمینداری گشتیی لیژنەی ئۆلۆمپیی عێراق، هەیسەم عەبدولحەمید عەبدولحافز، واژۆ کراوە.
لە هه‌فته‌ی رابردوو له یەکێک لە هۆتێلەکانی هەولێر، هەڵبژاردنی تەواوکاری بۆ یانەی هەولێر بە سەرپەرشتی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵێمپی عێراقی لە هەولێر بەڕێوەچووە، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ره‌تكرده‌وه و به پێشێلكاری دانا.
دوای هه‌ڵبژاردنه ته‌واوكارییه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش له بەیاننامەکەیاندا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه ته‌واوكارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر نا ده‌ستورییه، بیانووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش بۆ نادەستووری و نایاسایی بوونی هەڵبژاردنی تەواوکاری یانەی هەولێر ئه‌وه بوو، هەڵبژاردنی تەواوکاری یانەی هەولێر، پێشێلی یاسای یانەکانی وەرزشی عێراق ژمارە (18)ی هەموارکراو بە ژمارە 37ی ساڵی 1988 و یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
یانەی هەولێر چەند کاتژمێرێک دوای بەیاننامەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تەواوی پڕۆسەکەی بە یاسایی وەسفکرد و رایگه‌یاندن،
بەداخەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی کوردستان و خودی بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان کە کاری راستەقینەی خۆی بیرچووە و دەستێوەردان لە هەموو کارێک دەکات و تەنیا کاری بووەتە یانەی هەولێر، لە بەیاننامەیەکدا ئەو هەڵبژاردنە رەتدەکاتەوە، لە کاتێکدا ئێمە وەک دەستەی کارگێڕی یانەکە لە 17ی 7ی 2025 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەرزش و بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان نەماوین و هەڵوەشاینەوە.
یانه‌ی هه‌ولێر به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر سه‌فین یاسین به سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكرا.