ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهدارایی وەرزشیگرنگترین
بەبەهاترینە؛ پرێمەرلیگ ریکۆردێکی نوێ لە مێرکاتۆ تۆمار دەکات
یانەکانی پرێمەرلیگ جارێکی دیکە ریکۆردی گواستنەوەکانیان شکاندەوە

یاریگا –
پرێمەرلیگ جارێکی دیکە لە مێرکاتۆی گواستنەوەی یاریزاناندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد.
گواستنەوەی ئێبێرێچی ئێزێ لە کریستال پاڵاسەوە بۆ ئارسیناڵ، ریکۆردێکی تەمەن دوو ساڵەی پرێمەرلیگی لە گواستنەوەی یاریزانان شکاند.
لە ساڵی 2023 یانەکانی پرێمەرلیگ بڕی 2.463 ملیار پاوەندیان خەرجکرد و ئەوکاتە ریکۆردێکی نوێ بوو.
بەڵام بە گواستنەوەی ئێزێ بەبڕی 67.5 ملیۆن پاوەند، قەبارەی گواستنەوەکانی هەر 20 یانەکەی پرێمەرلیگی بۆ 2.511 ملیار پاوەند بەرزبووەوە و ئەمەش ریکۆردێکی نوێیە.
هێشتا دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دانەخراوە و باس لە گواستنەوەی چەندین ناوی گەورەی وەکو ئالێکساندەر ئیزاک، یۆوان ویسا، نیکۆلاس جاکسن و جیانلویجی دۆناروما دەکرێت.
گواستنەوەکانی ئارسیناڵ
- ڤیکتۆر یۆکێرێش لە سپۆڕتینگ لیسبۆن – 63.5 ملیۆن پاوەند
- نۆنی مادوێکێ لە چێڵسی – 52 ملیۆن پاوەند
- مارتن زوبیمێندی لە ریال سۆسیداد – 51 ملیۆن پاوەند
- کریستیان نۆرگراد لە برێنتفۆرد – 15 ملیۆن پاوەند
- کریستیان مۆسکێرا لە ڤالێنسیا – 13 ملیۆن پاوەند
- کێپا ئاریزابالاگا لە چێڵسی – 5 ملیۆن پاوەند
- ئێبێرێچی ئێزێ لە کریستال پاڵاس – 67.5 ملیۆن پاوەند
گواستنەوەکانی مانچێستەر یونایتد
- بێنیامین شێشکۆ لە لایپزیگ – 73.7 ملیۆن پاوەند
- بڕاین ئێمبوێمۆ لە برێنتفۆرد – 71 ملیۆن پاوەند
- ماتیوس کونیا لە وۆڵڤز – 62.5 ملیۆن پاوەند
- دیێگۆ لیۆن لە سێرۆ پۆرتێنۆ – 7 ملیۆن پاوەند
گواستنەوەکانی چێڵسی
- جواو پێدرۆ لە برایتن – 60 ملیۆن پاوەند
- جەیمی گیتێنز لە بۆڕووسیا دۆرتموند – 60 ملیۆن پاوەند
- جۆڕڵ هاتۆ لە ئەیاکس ئەمستردام – 38.5 ملیۆن پاوەند
- لیام دێلاپ لە ئیپسویچ تاون – 30 ملیۆن پاوەند
- ئێستێڤاو ویلیان لە پالمێراس – 29 ملیۆن پاوەند
- داریۆ ئێسووگۆ لە سپۆڕتینگ لیسبۆن – 18.5 ملیۆن پاوەند
- کێندری پایز لە ئیندێپێندیێنتێ دێل ڤالێ – 17.3 ملیۆن پاوەند
- مامادۆ سار لە ستراسبورگ – 12 ملیۆن پاوەند
گواستنەوەکانی لیڤەرپوول
- فلۆریان ڤیرتز لە بایەر لیڤەرکوزن – 116 ملیۆن پاوەند
- هوگۆ ئێکیتیکێ لە ئینتراخت فڕانکفورت – 79 ملیۆن پاوەند
- میلۆش کێرکێز لە بۆرنمس – 40 ملیۆن پاوەند
- جێرێمی فریمپۆنگ لە بایەر لیڤەرکوزن – 29.5 ملیۆن پاوەند
- جیۆرجی مامارداشڤیڵی لە ڤالێنسیا – 29 ملیۆن پاوەند
- ئارمین پێچی لە ئەکادیمیای پوشکاش – 1.5 ملیۆن پاوەند
- فرێدی وودمان لە پریستن نۆرس ئێند – خۆڕایی