
یاریگا –
میکێل ئارتێتا چارەنووسی لیاناردۆ ترۆسارد، هێرشبەری بەلجیکی یەکلاییکردەوە و مانەوەی لە یانەکە راگەیاند.
لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە ناوی ترۆسارد بە چەند یانەیەک دەبەسترایەوە و پێشبینی دەکرا لەم وەرزە درێسی گەنەرز نەپۆشێت، بەڵام راهێنەرەکەی ئارسیناڵ دەنگۆکانی رەتکردەوە و بەفەرمی مانەوەی یاریزانەکەی راگەیاند.
بەڕاستی بە هەبوونی لیۆ زۆر دڵخۆشم، دۆخەکە بەتەواوی چارەسەرکراوە، یاریزانە باشەکان هەمیشە بژاردەیان هەیە بۆ رۆیشتن بەڵام ترۆسارد هەر لە سەرەتاوە دەیویست بمێنێتەوە و منیش مانەوەی ئەوم دەویست، بۆیە دۆخی ئێستا بەدڵی هەردوولایە.
ترۆسارد (30 ساڵان) هاوینی 2023 بەرامبەر 24 ملیۆن یۆرۆ لە بڕایتنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسیناڵەوە کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 22 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ گەنەرز لە 124 یاری 28 گۆڵ و 23 ئەسیستی کردووە.