ئیسپانیاگرنگترین

راشفۆرد داوایەکی لە هانزی فلیک هەیە و راهێنەرەکەش لە بەرامبەردا بە داوایەک وەڵامیدەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد داخوازیەک ئاڕاستەی هانزی فلیک دەکات و را‌هێنەرەکەش بۆ جێبەجێکردنی خواستی ناوبراو، داوایەکی تایبەتی بۆی هەیە.

دوای ئەوەی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا کۆتایی هات و توانی ئاستی خۆی پیشانبداتەوە، هێشتا روبن ئامۆریم ئەو یاریزانەی نەویستەوە بۆ پێکهاتەکەی. هەربۆیە بارسێلۆنا سوودی لە دۆخەکە بینی و سەرەنجام یاریزانە ئینگلیزیەکەی گواستەوە کە ئەمەشیان هەر بەخواستنە، بەڵام  یانە كەتەلۆنییەكە دەتوانێت لە هاوینی 2026 بە 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەكەی بكات بە هەمیشەیی.

راشفۆرد بەر لە هاتنیشی هیچ دڵنیاییەک نەدەبینرا کە لە پێکهاتەی سەرەکیی بلاوگرانا جێگەیەک بۆ خۆی قۆرخ بکاتت، ئەوەش بەهۆی هەبوونی چەندین بژاردەی دیکەی ئاستبەرز لەبەردەست را‌هێنەرە ئەڵمانییەکە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی El Nacionalی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، مارکوس هەوڵدەدات فلیک رازی بکات کە وەک سەرەکیی بەشداریی پێبکات، بەڵام راهێنەرەکەشی داخوازیەکی لەو هەیە تا بتوانێ بە خواستەکانی بگات.

وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، فلیک داوادەکات ئەستێرە ئینگلیزیەکە بەبێ تۆپ زیاتر گرجوگۆڵتربێت. ئەوەش واتا خێراتربێت لە جێگۆڕکێ و جموجووڵ و بیرکردنەوە.

یاریزانە 27 ساڵییەکە لە یەکەم یاریی خۆیدا لە لالیگا توانی ئەسێستێک بکات لەو یارییەی کە تێیدا یانەکەی 3-0 سەرکەوتنیان لە بەرامبەر مایۆرکا تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button