بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

دهۆک و ئەستێرەیەکی بەڕازیل رێککەوتن

هەڵۆکانی چیا ریزەکانی تۆکمە دەکات

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا یانەی دهۆک مێرکاتۆی هاوینەی دانەخستووە و لە گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، دهۆک لەگەڵ لیۆ کۆستا، یاریزانی بەڕازیلی یانەی سپۆرتیڤۆ ئالاگوانۆی بەڕازیلی بە تەواوی گەیشتووەتە رێککەوتن.

لیۆ کۆستا ناوی تەواوی لیۆناردۆ ئۆلیڤیێرا کۆستایە، تەمەنی 29 ساڵە و وەکو یاریزانی چەق یاریی دەکات.

تاوەکو ئێستا لیۆ کۆستا تەنیا لە خولە جیاوازەکانی بەڕازیل یارییکردووە و یەکەمجارە وەکو یاریزانێکی پیشەگەر لە دەرەوەی بەڕازیل یاریی دەکات.

لیۆ کۆستا، یاریزانی بەڕازیل و نزیک لە یانەی دهۆک

یانەی دهۆک لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری 11 یاریزان بووە و تاوەکو ئێستا گرێبەستی حەفت یاریزانی نوێکردووەتەوە.

دهۆک جیا لە دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی بەڕازیلی 11 یاریزانی نوێی گواستووەتە، جگە لە بوونی گومان لە تەواوبوونی گواستنەوەی ویڵنتن ناسیمێنتۆ، کە دوای رێککەوتنی لەگەڵ یانەی دهۆک، گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی خولی پلەیەکی تورکیا واژۆکرد،

مێرکاتۆی هاوینەی یانەی دهۆک – یاریگا

ئەم بابەتە نوێدەکرێتەوە…

بابەتی زیاتر

Back to top button