گاڵاتەسەڕای دوو یاریزانی مانچێستەر سیتی دەگوازێتەوە
گواردیۆلا باسی چوونە دەرەوەی چەند یاریزانێکی کردبوو

یاریگا –
مانچێستەر سیتی خەریکە بەرگریکارێکی دیکە لەدەستدەدات.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، گاڵاتەسەڕای هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مانوێل ئاکانجی و ئێدەرسن، گۆڵپارێزی بەڕازیلی چڕکردووەتەوە.
لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، گاڵاتەسەڕای گرنگی بە ئیلکای گوندۆگان دابوو، بەڵام یاریزانەکە مانەوەی لە مان سیتی بۆ وەرزێکی دیکە دووپاتکردەوە.
ئاکانجی بەشداری لە یاریی یەکەمی مان سیتی لە وەرزی نوێدا نەکرد، پێپ گواردیۆلا پشتی بە جۆن ستۆنس و روبن دیاس بەست.
ئاکانجی رکابەری عەبدولقادر خوسانۆڤ و ناتان ئاکێ لەسەر پێکهاتەی سەرەکی دەکات، بەڵام ئاماژەکان بەرەو جێهێشتنی قەڵای ئیتیحادن.
یاریزانی نێودەوڵەتی سویسری لە هاوینی ساڵی 2022 لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد. لەوساتەوە 136 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کرد و تەنیا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.
لەلایەکی دیکەوە، گاڵاتەسەڕای داوای ئێدەرسنیش دەکات، بەڵام هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی مان سیتی نەکردووە.