ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کاونت داون؛ رۆدریگۆ چاوەڕێی بڕیاری یەکلاییکەرەوەیە و یانەیەک هاتووەتە سەرهێڵ

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی تاوەکو ئێستا ناوی رۆدریگۆی لە لیستی گواستنەوەکان لانەبردووە.

مان سیتی دەیەوێت رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزە بکات و بەهەموو شێوەیەک هەڵەکانی وەرزی رابردوو دووبارە نەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان دووپاتیدەکاتەوە، مانچێستەر سیتی چاوی لە رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدریدە، بەڵام بە مەرجی چوونە دەرەوەی ساڤینیۆ هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

تۆتنهام لە نزیکەوە چاودێری ساڤینیۆ دەکات و بە ئەگەرێکی زۆر پەیوەندی بە یانەکەی باکووری لەندەن دەکات.

مانچێستەر سیتی چاوی لە رۆدریگۆ، بەڵام هاوکێشەکە ئاڵۆزە و تەنیا ئەستێرە بەڕازیلییەکەی لەبەردەستدایە، چونکە ماگنەس ئاکڵیوش، یاریزانی مۆناکۆ و چاڤی سیمۆنس، یاریزانی لایپزیگ لە یانەی دیکە نزیکن.

رۆمانۆ روونیکردووەتەوە، ناوی رۆدریگۆ لە نێو دەستەی کارگێڕی مانچێستەر سیتی باسکراوە، هەرچەندە یاریزانەکە لەلایەن لیڤەرپوولیشەوە گرنگی پێدراوە و پلانی دووەمە، لە ئەگەری شکستهێنانی گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button