ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆرنمس ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

بووە گرانترین یاریزانی برێنتفۆرد

Yariga App

یاریگا –

برێنتفۆرد گواستنەوەی دانگۆ ئۆتارای بە سەرکەوتوویی تەواوکرد.

ئۆتارا بەبڕی 42 ملیۆن پاوەند لە بۆرنمسەوە پەیوەندی بە برێنتفۆرد کرد، بەمەش بووە گرانترین یاریزانی مێژووی یانەکە.

بۆرنمس لەسەر فرۆشتنی ئۆتارا سووربوو، چونکە یاریزانەکە داوای چوونە دەرەوەی لە یانەکە کرد. چێریس هیچ بژاردەیەکی دیکەی جگە لە دۆزینەوەی باشترین ئۆفەر نەبوو.

ئۆتارا گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ برێنتفۆرد واژۆ کردووە و ریکۆردی گواستنەوەی ئیگۆر تیاگۆ (30 ملیۆن پاوەند) لە کڵەب برووجەوە شکاند.

ئۆتارا لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە لۆریانەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد، 88 یاریی کرد و خاوەنی 11 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button