یاریگا یانه‌ی داهاتووی عه‌لی شاخه‌وان ئاشكرا ده‌كات
له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات

یاریگا –
عه‌لی شاخه‌وان ماڵئاوایی له یانه‌ی جه‌وییه كرد و له‌وانه‌یه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو یانه‌ی داهاتوو ئاشكرا بكات.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گفتوگۆكانی هه‌ولێڕ و عه‌لی شاخه‌وان زانیویه‌تی یاریزانه‌كه نزیكه بگه‌رێته‌وه هه‌ولێر و له‌سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن.
یاریگا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌ووتوه، ماڵئاواییكردنی كوڕه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره له یانه‌ی جه‌وییه به‌هۆی ئه‌وه بووه گه‌یشتووته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر و به‌م نزیكانه واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات، خاڵی ناكۆكی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئه‌وه‌یه، كه یاریزانه‌كه داوای 50% پێشه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام یانه‌یه ده‌یه‌وێت له‌و بڕه كه‌متری پێبدات و له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش نزیكن بگه‌نه رێكه‌وتن.
عه‌لی 22 ساڵ له وه‌رزی 2021-2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق و دواتر بۆ تیپی یه‌كه‌م بانگهێشترا، وه‌رزێك له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یاریی كرد و وه‌زری رابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی جه‌وییه كرد.
عه‌لی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌وییه له خول و جامی عێراق به‌شداری 26 یاریی كرد، هیچ گۆلێك و ئه‌سیستێكی نه‌بوو.