ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەک لە چێڵسی دەڕفێنێت

بەهۆی ساڤینیۆ هاوکێشەکە دەگۆڕێت..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس، ئەستێرەی هۆڵەندی.

رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس ساشا تاڤۆلیێری بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی بڕیاریداوە بچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس، ئەستێرەی یانەی لایپزیگ و دەیەوێت سیمۆنس لە چێڵسی بڕفێنێت.

چێڵسی لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتن و گفتوگۆکانی لەگەڵ لایپزیگ بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ساشا، بەهۆی ئەوەی ساڤینیۆ لە جێهێشتنی سیتیزنس و پەیوەندیکردن بە تۆتنهام نزیکبووەتەوە، گوردیۆلا دەیەوێت بەخێرایی شوێنی پڕبکاتەوە و سیمۆنسیش بووەتە ئامانجی سەرەکییان.

ئێستا؛ تۆتنهام گفتوگۆی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیلی دەستپێکردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button