
یاریگا –
لە هەنگاوێکی گەورە یانەی دهۆک بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری بەڕازیلی، سێرجیۆ فاریاس راگەیاند، هاتنی فاریاس، کە خاوەنی سیڤییەکی پڕ لە دەستکەوته وەک یەکێک لە راهێنەرە سەرکەوتووەکان له كاركردنی له کیشوەری ئاسیا داده‌نرێت.
فاریاس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆهانگ ستیلرزی کۆریای باشوور بوونه پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و پێشتریش جامی جیهانی لاوانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرزکردووەتەوە، ئێستا ئەرکێکی نوێی لە کوردستان وەرگرتووە و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆكانی چیا واژۆ كرد، به ئامانجی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت، تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م راهێنه‌ره ئاشكرا ده‌كات.
سێرجیۆ ریکاردۆ دی پایڤا فاریاسی به‌رازیلی له ڕیۆ دێ جانیرۆی، بەڕازیل له 9ـی حوزەیرانی 1967 له‌دایكبووه و ئێستا ته‌مه‌نی 58 ساڵه.
گرنگیدان بە خوێندنی ئەکادیمداوه و حەز و خولیایەکی زۆری بۆ زانستی وەرزش هەبووە،له زانکۆ بڕوانامه‌ی له پسپۆڕی پەروەردەی وەرزشی و زانستی راهێنان بەدەستهێناوە، ئەمەش وایکرد کە زیاتر وەک پسپۆڕ تۆپی پێ گەشە بکات نەک وەک یاریزان.
فاریاس وەک یاریزان:
سێرجیۆ فاریاس کاروانی پیشەگەریی درێژخایەنی وەک یاریزان نەبوو، وەک یاریزانێکی پیشەگەر بۆ هیچ یانەیەکی گه‌وره یاریی نه‌كردووه. کاروانەکەی زۆر کورت بووه و لە ئاستی خولە ناوخۆیی ماوه‌ته‌وه، بەهۆی ئه‌وه‌ی یاری بۆ هیچ یانه‌یه‌كی گه‌وره نه‌كردووه هیچ نازناوێکی فەرمی وەک یاریزان بەدەستنەهێناوە.
وه‌كو راهێنه‌ر:
فاریاس لە تەمەنی 26 ساڵی له 1993 دەستی بە کاری ڕاهێنەرایەتی کردووه، سه‌ره‌تاش لەگەڵ تیپی لاوانی ئاست ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان بوو، ئەم دەرفەتە گەورەیە وای لێکرد کە بە تەواوی کاروانی یاریکردن پشتگوێ بخات و سەرنجی بخاتە سەر دروستکردنی نەوەیەکی نوێی یاریزانان.
ئه‌و راهێنه‌رایه‌تی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌كانی پۆهانگ ستیلرزی كۆریای باشور و ئاهلی سعودی و وه‌سڵی ئیماراتی و سوپانبوری تایله‌ندی و هیلالی سودانی و گوانگژۆی چینی و دوکی کاکسیای به‌رازیلی و هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی قه‌ته‌ڕی كردووه.
فاریاس ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لەگەڵ چەندین یانە و هەڵبژاردە لە کیشوەرە جیاوازەکاندا هەیە
نازناوەکان و دەستکەوتەکان:
سێرجیۆ فاریاس لە ماوەی کارکردنیدا چەندین نازناوی گرنگی بەدەستهێناوە، کە دیارترینیان ئەمانەن:
- له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نازناوی جامی جیهانی لاوانی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵانی له 2003 به‌ده‌ستهێناوه.
- له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له ساڵی 2009 لەگەڵ یانەی پۆهانگ ستیلرزی كۆریای باشور بووه پاڵه‌وا ئەمە گەورەترین دەستکەوتیەتی لەسەر ئاستی یانەکان
- له ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ پۆهانگ ستیلرز بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كۆریای باشور
- له ساڵی 2008 نازناوی جامی كۆریای باشوری له‌گه‌ڵ پۆهانگ ستیلرز برده‌وه.
- نازناوی جامی شای سعودیە له 2010 بۆ یانه‌ی ئاهلی سعودی به‌ده‌ستهێناوه.
فەلسەفەی تەکنیکی:
راهێنه‌ره به‌رازیلیه‌كه بەوە ناسراوە کە پشت بە تاکتیکی هێرشبەریی ڕێکخراو و فشاری بەرز دەبەستێت، گرنگییەکی زۆر بە جووڵەی یاریزانان بەبێ تۆپ و گواستنەوەی خێرای یاری لە بەرگرییەوە بۆ هێرشبردن دەدات.
هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت کاتێک تۆپ بەدەستدەهێننەوە،تیپه‌كه‌ی بە خێرایی لە بەرگرییەوە بۆ دۆخی هێرشبردن بگۆڕێت ، بەتایبەتی لە ڕێگەی باڵەکانەوە.
بەهۆی بوونی پێنج یاریزان لە هێڵی ناوەڕاستدا دوو ناوەڕاستی بەرگری و سێ ناوەڕاستی هێرشبەر، ئه‌و تیپانه‌ی كه راهێنه‌رایه‌تی كردوون زۆرجار کۆنترۆڵی ناوەڕاستی یاریگا دەکەن.
فاریاس حەزی لە تۆپی پێی مۆدێرن و هێرشبەرانە و تاکتیکییە کە لەسەر بنەمای خێرایی، فشار و جووڵەی كارده‌كات پلانی 4-2-3-1 له زۆربه‌ری یارییه‌كان بژارده‌ی ئه‌و بووه.
خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لە کارکردن لەگەڵ یاریزانە لاوه‌كان و پەرەپێدانی تواناکانیان، کە ئەمەش لە کارکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و قەتەر بە روونی دەرکەوتووە