بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زانیاریی ورد لەبارەی پەرەسەندنی دەنگۆی نەسڕ و هەوڵەکانی گواستنەوەی فێران تۆرێس

Yariga App

یاریگا –

لەم رۆژانەدا دەنگۆی گواستنەوەی فێران تۆرێس بۆ نەسڕی سعوودی کەوتووەتە نێو مێدیاکانەوە، نوێترین زانیارییش لەو بارەیەوە شتیتر دەڵێ.

وەرزی رابردوو تۆرێس یەکێک بوو لەو یاریزانانەی ئەگەری زۆری بۆ دادەنرا بارسێلۆنا جێبهێڵێ بەوپێیەی لەلایەن هانزی فلیکی راهێنەرەوە بە سەرەکیی پشتیپێنەدەبەسترا.

بەگوێرەی تازەترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بەسڕ بە هیچ جۆرێك کار لەسەر گواستنەوەی تۆرێس ناکات.

ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە ئەوەشی زانیوە کە نە گفتوگۆ نە خواست لە هیچ لایەکی ئەو دوولایەنەوە رووینەداوە و بوونی نییە. سەبارەت بە پێویستیبوونی یانە سعوودیەکە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی لا، رۆمانۆ ئەوەی زانیوە کە ئەو یانەیە دڵنیان لەوەی لە ماوەی نێوان 24/48 کاتژمێری داهاتوودا کینگسلی کومانی بایرن دەگوازنەوە. فێرانیش تەنها بیری لای بارسایە.

وەک دوێنێ بڵاوکرایەوە، نەسڕ گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە و یانەکەشی گەیاندووەتە قۆناخەکانی کۆتایی و نزیکە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button