ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ ئامانجێکی لیڤەرپوول دەگوازێتەوە و گڕ لە کەیسی ئیزاک بەردەدات

هەوڵی نوێ لە نیوکاسڵ هەن

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد مانشێتی رۆژانەی رۆژنامەکانی ئینگلتەرایە و ئەمڕۆ پەنای بۆ ئامانجێکی لیڤەرپوول بردووە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس چڕکردووەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا لیڤەرپوول هەوڵی جیدی بۆ گواستنەوەی گێی، بەرگریکاری نێودەوڵەتی ئینگلیزیدا، بەڵام هیچ بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆ لە کەیسی گواستنەوەکە رووینەدا.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، نیوکاسڵ ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی گێی خەرجبکات، هەرچەندە کریستال پاڵاس داوای 50 ملیۆن پاوەند دەکات.

گێی تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە یانەکەی باشووری لەندەن ماوە، یانەکانه چێڵسی و لیڤەرپوول دیارترین دوو یانەی گرنگیپێدەر بوون.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی تایمز روونیکردووەتەوە، ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ دەیەوێت بەزووترین کات لەگەڵ ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری یانەکەی کۆببێتەوە.

ئیزاک لەسەر بۆچوونی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەکە پەشیمان نەبووەتەوە و لیڤەرپوول خۆی مەڵاس داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button