
یاریگا –
دوای ئەوەی دوێنێ لە پەیامێکی فەرمیدا لە پلاتفۆڕمەکانی خۆیەوە ئادێمۆلا لووکمان هۆشداریی دا بە یانەکەی ئەگەر رێگری زیاتری بۆ دروستبکەن لە رۆشتنی و تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ، ئەمڕۆ یاریزانە نەیجیریەکە پەیامەکەی کردە کردار.
— Ademola Lookman (@Alookman_) August 3, 2025
لووکمان کێشەکەی لەگەڵ ئاتاڵانتا گەیاندووەتە ئاستێکی دیکە بەوەی یاریزانەکە داوای رۆشتن دەکات و یانەکەشی مەرجی هەیە بۆ دەستبەرداربوونی بۆ یانە خوازیارەکان بەتایبەت ئینتەر میلان کە دوایین جار ئۆفەرێکی دیکەی بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ و 3 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان پێشکەشکرد، بەڵام ئاتاڵانتا سوورە لەسەر ئەوەی بە کەمتر لە 50 ملیۆن نایفرۆشێت.
فابریزۆ رۆمانۆ نوێترین پێشهاتی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی ئەمڕۆ یاریزانە نەیجیریەکە ئامادەی راهێنانی یانەکەی نەبووە وەک پەیامێک بۆ پیشاندانی سووربوونی لە جێهێشتنی ئاتاڵانتا.
رۆمانۆ زانیویەتی کە یانەکەشی پێداگرە لەسەر هەڵوێستەکەی و ئامادە نییە بە 45 ملیۆن بە گۆڕانکارییەکانەوە دەستبەرداریی بێت. لایەنی دووەمیش کە ئینتەرە، تا ئێستا ئۆفەرێکی نوێی بۆ ئەو یاریزانە پێشکەش نەکردووە.
🚨⚠️ Ademola Lookman didn’t show up for training today as he keeps insisting on plan to leave Atalanta.
Atalanta mantain their position, no way to let him go for €42m plus €3m proposal rejected last week.
No fresh bid from Inter so far.
🎥🇮🇹 https://t.co/LOXnqKw9TB pic.twitter.com/aBYnpKMe76
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 4, 2025
ئێستا نەک هەر ئینتەر میلان، لە ئنگلتەراشەوە خوازیاری دیکە دەرکەوتوون بۆ گواستنەوەی لووکمان کە یانەی ئارسیناڵە و وەک جیگرەوەی ئێبێرێچی ئیزێی دەبینێت بەتایبەت لە رووی تێچووی گواستنەوەوە.
ئارسیناڵ دەست لە ئیزێ هەڵدەگرێت و ئامانجێکی هەرزانتر راو دەکات