بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ نه‌ورۆز گرێبەستی ئەستێرەیەکی ديكه‌ی راگه‌یاند

یاریگا –
محەمەد ڕەزا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز واژۆ كرد.
یانەی نه‌ورۆز ئه‌مرۆ گرێبه‌ستی محه‌مه‌د ره‌زا یاریزانی پێشووی یانه‌ی زه‌ورا راگه‌یاند و به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ناوه‌راستكاره‌كه‌ی راگه‌یاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، تێچووی گرێبەستەکە 250 ملیۆن دیناری عێراقییە و گرێبه‌سته‌كه‌شی ته‌نها بۆ یه‌ك وه‌رزه.
محه‌مه‌د ره‌زای 25 ساڵ، شه‌شه یاریی به درێسی هه‌لبژارده‌ی عێراق كردووه و پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی زه‌ورا و جه‌وییه و ته‌ڵه‌به و نه‌فتی وه‌سه‌ت كردووه.
وه‌رزی رابردوو، یاریزانه ناوه‌راستكاره‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا به‌شداری 24 یاریی كردووه و 2 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه.