ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناپۆلی گرێبەستێکی دیکە یەکلاییدەکاتەوە

لەگەڵ جیرۆنا رێککەوتووە..

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی میگێل گوتیرێز، بەرگریکاری ئیسپانی دەستپێدەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی لە چەند کاتژمێری رابردوو لەگەڵ یانەی جیرۆنا و میگێل گوتیرێزیش گفتوگۆی کردووە، بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن.

یانە ئیتاڵییەکە ئێستا لەگەڵ میگێل گوتیرێز گفتوگۆ لەسەر مەرجە کەسییەکان دەکات، ئۆفەرێکی بۆ ماوەی پێنج وەرز پێشکەشکردووە و دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە.

میگێل گوتیرێز لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، هاوینی 2022 بەبڕی 4 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە جیرۆنا کردووە.

تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە هەیە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 20 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button