
یاریگا –
بەفەرمی نوێنەرەکانی عێراق لە خول و پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە دەستنیشانکران و زەوڕا لەجیاتی دهۆک بەشداریی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی یانەکانی شوڕتە، زەوڕا و زاخۆی ئاگادار کردووەتەوە وەرزی داهاتوو لە خول و پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە نوێنەرایەتی عێراق دەکەن، شوڕتە بەشداریی خولی بژاردەکانی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکات، زەوڕا بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2 دەکات و زاخۆش بەشداریی خولی یانە پاڵەوانکەانی کەنداو دەکات.
گەرچی دهۆک جامی عێراقی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، بەڵام بە ‘بیانووی’ ئەوەی مۆڵەتی بەشداریکردنی لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا وەرنەگرتووە، بۆیە زەوڕا دووەمی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2 دەکات.
پێشتر سەرچاوەیەک لە یانەی دهۆک بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاندبوو، ئەوان هاوشێوەی یانەکانی دیکە رۆژی 11ـی ئەپرێل/نیسانی 2025 داوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەشداریکردنیان لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا پێشکەش کردووە و رۆژی 15ـی هەمان مانگ تەواوی رێکارەکانیان تەواو کردووە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە باسی ئەوە دەکەن دهۆک هیچ رێکارێکی بۆ وەرگرتنی تەراخیسی ئاسیا نەگرتووەتە بەر.
یانەی نەسڕی سعوودی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دیارترین بەشداربووەکانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دوون، کە لە رووی پۆڵێنەوە دووەم بەهێزترین پاڵەوانێتی ئاسیایە لەسەر ئاستی یانەکان.