ئینتەر مەیامی و یاریزانێکی ناودار گەیشتنە رێککەوتن

یاریگا –
یانەی ئینتەر مەیامی لە رێککەوتنێکی نوێدا ئەستێرەیەکی ناوداری جیهان دەگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، مەیامی لەگەڵ رۆدریگۆ دی پاوڵی ئەرجەنتینی گەیشتوونەتە رێککەوتن.
رۆمانۆ بەشێک لە وردەکاریی گواستنەوەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی رێککەوتنی زارەکیی لەنێوان هەموو لایەنەکاندوا کراوە.
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بڕی نزیکەی 15 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.
گرێبەستی ناوەراستکارەکە لەگەڵ یانە ئەمریکیەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە. بەوەش ناوبراو دەبێتە رەگەزێکی دیکەی گرنگ بۆ تیمەکەی خاڤیێر ماسکیرانۆی راهێنەر و ئەستێرەکانی دیکەی وەک لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز، جۆردی ئالبا و سێرخیۆ بوسکێتس.
🚨🇺🇸 BREAKING: Rodrigo de Paul to Inter Miami, here we go! Verbal agreement in place with all parties.
Atlético Madrid set to receive fee in the region of €15m. De Paul to sign four year deal at Inter Miami.
Formal steps to follow in the next days then deal sealed. 🇦🇷 pic.twitter.com/3C7jll0XF1
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 22, 2025
ئاتلێتیکۆ مەدردید پێش چوار ساڵ بەر لە ئێستا دی پاوڵی لە یانەی ئودینیسی ئیتاڵی گواستەوە. ناوبراو هەمیشە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەک پاسەوانێکی تایبەتی مێسی دەردەکەوێت. یەکێک بوو لەو یاریزانە کاریگەرانەی کە مۆندیالی 2022ی قەتەریان بۆ ئەرجەنتین بردەوە.