ئه‌وروپاعێراقگرنگترین

ئه‌حمه‌د یاسین زاخۆی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به‌ ئۆرێبرۆی سویدی کرد

Yariga App

یاریگا –

ئه‌حمه‌د یاسین هێرشبه‌ری یانه‌ی زاخۆ ریزی تیپه‌كه‌ی ده‌لالی جێهێشت و به‌فه‌رمی بووه‌ یاریزانی یانه‌ی ئۆرێبرۆی سویدی کرد

یانه‌ی ئۆرێبرۆی سویدی به‌فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێرشبەرە تەمەن 34 ساڵەکەی راگه‌یاند و گرێبه‌سته‌كه‌شی تاكو ساڵی 2026 ده‌بێت ئه‌مه‌ش چواره‌م جاره‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات .


ئینێس ئەحمەدۆڤیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئۆرێبرۆی دەڵێت:

“بێگومان زۆر خۆشحاڵین و زۆر گرنگە کە ئەحمەد گەڕایەوە بۆ ئۆرێبرۆ، ئەو کەسێکە خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزە و وشەی ‘وازهێنان’ لە فەرهەنگی ئەودا نییە، ئەو لە دۆخێکدا دەگەڕێتەوە کە ئێمە لە بارودۆخێکی سەختداین، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ویستی یارمه‌تیدانی تیپه‌كه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌و گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی.

گوتیشی،

ئه‌حمه‌ لەگەڵ ئێمە دڵنیایە کە دەتوانین لەم دۆخە دەرباز بین، به‌خێرهاتنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین.

ئەحمەد یاسین لە سێ قۆناخی پێشووتری لە یانەی ئۆرێبرۆی ، زیاتر لە 150 یاریی فەرمی بۆ یانەکە كردووه‌، بۆ یه‌كه‌مجار لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2015 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ كرد.

دواتر ئەحمەد لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2021 بۆ یانەکانی ئارهوس جی ئێفی دانیمارکی، مواتیر ئێس سی و خوری قەتەری، و دێنیزلیسپۆری تورکی یاریی کرد.

لە هاوینی 2021، ئەحمەد گەڕایەوە ئۆرێبرۆ، بەهۆی پێکانەوە، ئەو تەنها لە سێ یاریی کۆتایی خولی نایابی ئەو ساڵەدا یاریی کرد، وەرزی دواتر، ئەحمەد 26 یاریی لە خوله‌ كرد و چوار گۆڵی تۆمار کرد.

ئەحمەد یاسین دەڵێت:

“هەستێکی خۆش و ئارامبەخشە کە گەڕاومەتەوە ئه‌و یانه‌ی وه‌ك ماڵی منه‌، گه‌ڕامه‌وه‌ ئەو یانەیەی کە خۆشم دەوێت. بەڕاستی هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بگۆڕین.”

ئەحمەد دوایین یاریی خۆی لەگەڵ زاخۆ لە یاریی کۆتایی جامی عێراق بوو كه‌ به‌ لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ له‌ خاڵی سزا نازناوه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا و دواتر جارێكی دیكه‌ گه‌رایه‌وه‌ یانه‌ سوێدیه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button