یاریگا

ریاڵ مەدرید کاپتنەکانی وەرزی نوێی دەستنیشان کرد

Yariga App

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید ریزبەندی نوێی سەرکردەکانی تیمەکەی دەستنیشان کرد پاش رۆیشتنی مۆدریچ و ڤازکێس.

لە هاوینی ئەمساڵدا لۆس بلانکۆس کۆتایی بە خزمەتەکانی کاپتنی یەکەم و کاپتنی سێهەم هێنا کاتێک بڕیاریدا گرێبەستی مۆدریچ و ڤازکێس تازەناکەتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، دانی کارڤاخال کاپتنی یەکەمی یانەکە دەبێت. هەرچەندە دیار نیە بەهۆی گەڕانەوەی لە پێکان و هاتنی ئارنۆڵد تا چەند بواری یاریکردنی دەبێت. لەدوای ئەویش فێدیریکۆ ڤاڵڤێردی دێت و رەنگە کاپتنی راستەقینەی یانەکە بێت لەم وەرزەدا.

لە پلەکانی دیکە، بۆ یەکەمجار مەدرید بە فەرمی تیبۆ کۆرتوا و ڤینیسیوسی بۆ لیستی کاپتنەکان زیاد کرد و ئەم چوارە سەرکردەی یانەکە دەبن.

پارساڵ ڤینیسیوس بۆ یارییەک کاپتنی یانەکە بوو کاتێک یانەکە بەدەست ژمارەیەکی زۆری پێکانەوە دەیناڵاند، بەڵام داهاتووی بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و روون نیە تا کەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەردەوام بێت. لەگەڵ ئەوەش ئەم بڕیارەی یانەکە ئاماژەیەکی ئەرێنییە لەسەر مانەی ئەو یاریزانە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button