ئیسپانیاگرنگترین

دەبوو سزایان بدات؛ گاڤی رەخنەی توند لە ئالڤارۆ ئاربێلوا دەگرێت

گاڤی باس لە شەڕەکەی نێوان چوامێنی و ڤاڵڤێردی دەکات

Yariga App

یاریگا –

 گاڤی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا، بە شێوازی راشکاوانە و ناسراوی خۆی، هاتە سەر هێڵ و قسەی لەسەر ئەو پشێوییە گەورەیە کرد کە لەم دواییانەدا لە ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدریددا روویدا، کە تێیدا ئۆرلیەنن چوامێنی و فێدێ ڤاڵڤێردی بە توندی بەگژیەکداچوون.

لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ، گاڤی شرۆڤەی ئەو شەڕەی کرد کە دوو رۆژ لەسەریەک لە مەشقەکانی ریال مەدرید دووبارە بووەوە و تێیدا ڤاڵڤێردی بەهۆی بریندارییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و کارگێڕیی یانەی شاهانەش بە بڕی نیو ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر هەردوو یاریزانەکەدا سەپاند.

ئەگەر کار گەیشتە شەڕەبۆکس، دەبوو راهێنەر یارییان پێ نەکات

من لەو بڕوایەدام کە کێبڕکێ و ئاڵۆزی لە کاتی مەشقەکاندا لە نێوان هاوتیپەکاندا شتێکی سرووشتییە و نیشانەی رکابەرییە، ئەمەش تاڕادەیەک باشە، بەڵام کاتێک کار دەگاتە دەست لێوەشاندن و شەڕەبۆکس، لێرەدا دەبێت راهێنەر سزای توند بدات و یاری بەو یاریزانە نەکات.

ئەستێرە لاوەکەی بارسا رەخنەی ئاڕاستەی بڕیارەکەی راهێنەری مەدرید کرد و گوتی؛

ئەگەر راست بێت کە کار گەیشتووەتە شەڕی جەستەیی، بە بڕوای من راهێنەر هەڵەی کرد کە چوامێنی بۆ کلاسیکۆ بانگهێشت کردەوە و یاریی پێکرد. هەرچەندە من لایەنی تەواوی رووداوەکە نازانم.

وەڵامێک بۆ رەخنەکانی مەدرید: شانازی بە لاماسیاوە دەکەین
کاتێک لێی پڕسیرا لەسەر ئەوەی کە لە مەدریدەوە هەمیشە هەوڵی کەمکردنەوەی بەهای دەستکەوتەکانی بارسێلۆنا دەدرێت، گاڤی بە توندی بەرپەرچی دانەوە و گوتی؛

ئەمە هەمیشە بەو شێوازە دەبێت. هەموو جیهان دەزانێت کە لە مەدریدەوە هەمیشە دەیانەوێت نرخ و گرنگی ئەو نازناوانە کەم بکەنەوە کە ئێمە دەیبەینەوە. ئەمە بۆ ئێمە گرنگ نییە.

ئەستێرە ئیسپانییەکە زیاتر لەسەر ئەو بابەتە دوا و گوتی؛

بردنەوەی دوو لالیگای لەسەریەک، بە پشت بەستن بە کوڕانی نێو ماڵەکەمان و ئەستێرەکانی ئەکادیمیای لاماسیا، بەبێ گرێبەستی گەورە، بەهایەکی بێپایانی هەیە. لە کاتێکدا تیپەکانی دیکە ساڵانە پارەیەکی خەیاڵی بۆ کڕینی یاریزان خەرج دەکەن، ئێمە شانازی بە پڕۆژەکەی خۆمانەوە دەکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button