بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی دیاری مان سیتی ریزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت

یانەی داهاتووشی پێشبینی کراوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی نزیکە لە ماڵاوایی کردنی یەکێکی دیکە لە ئەستێرە دیارە پڕخزمەتەکانی ریزەکانی کە ساڵانێکە پارێزگاریی لە درێسی سیتی دەکات.

سیتی ئەم هاوینە بەشێوەیەکی یەکجارەکی ماڵاوایی لە کێڤن دی بروین کرد دوای نزیکەی 10 ساڵ لە مانەوەی لەو یانەیە. ئێستاش نزیکن لە بینی رۆشتنی ئێدەرسن مۆرایسی گۆڵپارێز کە ماوەی 8 ساڵە پارێزگاریی لە تۆری سیتیزنس دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، مان سیتی چاوەڕوانی هاتنەپێشەوەی گالاتاسەڕای کە ئۆفەری خۆیان پێشکەشی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە بکەن.

رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە یانە تورکیەکە پێشتر گفتوگۆی خۆی لەگەڵ ئێدەرسنی 31 ساڵان ئەنجامداوە، ماوەتەوە گفتوگۆی نێوان هەردوو یانەکە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە سیتی ئێستا کار لەسەر جەیمس ترافۆردی گۆڵپارێزی بێرنلی دەکات توەک بژاردەی یەکەمیان بۆ پاراستنی تۆڕەکەیان.

لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی سیتی لە بێنفیکاوە، ئێدەرسن بە رەگەزێکی سەرەکی دادەنرێت لەپشت بردنەوەی نازناوە جۆراوجۆرەکانی تیمەکەی پێپ گواردیۆلا بەتایبەت شەش نازناوەکەی پرێمەرلیگ و تاقانە چامپیۆنزلیگەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button