ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ریال دەستەوەستان نییە: 180 ملیۆن یۆرۆی خه‌رجكردووه‌ و چاوەڕوانی زیاتر بن

Yariga App

یاریگا –

ڕیاڵ مەدرید له‌ پێكهاته‌ی  دەستی بە گۆڕانکارییەکی گەورە کردووە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە، هەوڵدەدات شکستەکانی وەرزی ڕابردوو قەرەبوو بکاتەوە و تیپێکی بەهێزتر دروست بکات.

جامی جیهانی یانەکان دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ یانەکە تاوەکو پێشوەختە دەست بە گواستنەوەکان بکه‌ن و ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بکه‌ن.

رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشكرایكردووه‌ ریال مه‌درید لة وەرزی 2024-2025 ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كرد و کارلۆ ئانچیلۆتی، ڕاهێنەری پێشوو، نەیتوانی بە باشی ئێمباپێ لە پێکهاتەکەدا جێگیر بکات و تیپەکەش بەهۆی پێکانەکانی له‌ هێلی بەرگرییەوە تووشی کێشەی گەورە بوو، وه‌رزێكی بێ ده‌ستكه‌وتیان ته‌واو كرد، ئەم دۆخە بووە هۆی گۆڕانکاری خێرا لە پۆستی راهێنەر و ئالۆنسۆ وەک جێگرەوەی ئانچیلۆتی دەستنیشان کرا.


رۆژنامه‌ی سپۆرت رایگه‌یاندووه‌، ریاڵ مەدرید تاوه‌كو ئێستا 180 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی چوار یاریزان خەرج کردووە، ئەم بڕە پارەیە چاوەڕوان دەکرێت زیاتر بێت چونکە یانەکە دەیەوێت پێگه‌ی تیپه‌كه‌ به‌ یاریزانی تر به‌هێزتر بكات، سەرەڕای ڕۆیشتنی ڤالێخۆ، مۆدریچ و لوکاس ڤاسکێز، چاڤی ئالۆنسۆ ئێستا 26 یاریزانی لە پێکهاتەکەدا هەیە، کە چوار یاریزانیان گرێبه‌ستی نوێیە.

پێگه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ ریال مه‌درید بڕیاریداوه‌ گرێبه‌ستی نوێ و گه‌وره‌تر بكات و ئاڵۆنسۆ داوای یاریزانێكی گه‌وره‌ی هێلی ناوه‌راستی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی به‌هێزتربێت و له‌ هێلی پێشه‌وه‌ش داوای گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی كردووه‌.

له‌ كۆتاییدا سپۆرت ئاشكرایكردووه‌، ئه‌گه‌ری رۆیشتنی رۆدریگۆ له‌ یانه‌كه‌ زۆره‌ بۆیه‌ ئاڵۆنسۆ هه‌وڵده‌دات یاریزانێكی باش بۆ هێلی پێشه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button