
یاریگا –
یاریی كۆتایی جامی عێراق له نێوان دهۆک و زاخۆ لە یاریگای نەورۆزی نێوده‌وڵه‌تی بەڕێوەدەچێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی راگەیاند، بەفەرمی رۆژی هەینی 18ـی تەمووز، کاتژمێر 20:00 یاریی کۆتایی جامی عێراق لە یاریگای نەورۆزی نێوده‌وڵه‌تی بەڕێوەدەچێت، کە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی جامەکە.
هەرچەندە یانەی زاخۆ بەو بڕیارە رازی نەبوو، تانانەت عەبدولغەنی شه‌هد، راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ لە ئەگەری بەڕێوەچوونی یارییەکە لە یاریگای نەورۆز هه‌ڕه‌شه‌ی دەستلەکارکێشانەوەی دەکرد، بەڵام فیدراسیۆنەکە بڕیاریی کۆتایی داوە و یارییەکە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ لە به‌رنامه‌ی كاس رایگه‌یاند، ئەگەر یارییه‌كه لە یاریگای شەعب نه‌كرێت ئەوا نامەی دەستلەکارکێشانەوەم لە راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ پێشکەش دەکەم، راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه ناكه‌م.
هه‌روه‌ها شه‌هد گوتیشی،
لە سلێمانی یاریی ناکەین چونکە یاریگای نەورۆز سه‌لامه‌ت نییە، لەبەر زۆر هۆکاری پەیوەست بە سەلامەتی ژیانی خەڵک.
هیچ ینهمایهكهی بۆ یه‌كسانی تێدانییه و نامانه‌وێت كه‌س ئازاربكێشێت،
ئێمە پێمان باشە بکشێینەوە نەک لەو یاریگایە یاریی بکەین کە هیچ بنەمایەک بۆ دەرفەتی یەکسانی تێدا نییە.
راهێنەری زاخۆ پەیامێکی تووند بۆ فیدراسیۆنی عێراق ده‌نێرێت و هه‌ڕه‌شه ده‌كات