
یاریگا –
یانه‌ی ریال مه‌درید له دوای دۆرانیان له جامی جیهانی یانه‌كان به پاریس سانجێرمان بڕیاریداوه گۆرانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بكات.
ڕیال مەدرید لەم هاوینەدا دوو گرێبەستی کردووە، دوو یاریزانی هێڵی بەرگری، ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و دین هاوسن گواستۆته‌وه ریزه‌كانی، هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەلڤارۆ کارێراس یاریزانی بێنفیکا بەم زووانە گرێبەست لەگەڵ یانەکە بکات بۆ ئەوەی هێڵی دواوەی یانەکەی زیاتر بەهێزتر بکات.
رۆژنامەی ئاس رایگەیاندووە، ریال مەدرید له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیبراهیما كۆناتێ بكات.
گرێبەستی بەرگریکارە فەرەنسییەکە لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، پێشتریش دوو پێشنیاری نوێکردنەوەی رەتکردۆتەوە، راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو یاریزانە مەبەستی خۆی بە روونی به لیڤه‌رپوول راگەیاندووە، تاکە ئارەزووی پۆشینی درێسی ریاڵ مەدریدە.
🚨 Konaté’s situation is complicated.
▪️ Liverpool have no plans to let him go this summer unless they receive an offer of at least €50 million.
[Source: @diarioas ] pic.twitter.com/QcP6kWKa8c
— TwinVamos (@TwinVamos) July 14, 2025
ریال مەدرید پێنج یاریزانی دڵی بەرگریکاری هەیە، بەڵام هێشتا ئەم پێگەیە بە پێویست ده‌زانن زیاتر به‌هێزی بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت یاریزانێكی دڵی به‌رگری بگوازنه‌وه به‌ڵام تێچووی زۆرنه‌بێت.
دەیڤد ئالابای نەمسایی نزیکە لە رۆیشتن و رەنگە تا ساڵی 2026 له یانه‌كه بڕوات، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەریش ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی زیاتره، بەڵام تەمەنی 32 ساڵە و له ئه‌ژنۆی چه‌ند جارێك دووچاری پێكان بووه.
سەبارەت بە ئیدەر میلیتاو، سەرەڕای ئەوەی پێشکەوتنی باشی لە له پێكانه‌كه‌ی بەدەستهێنا، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵدا دووجار تووشی پچرانی بەستەرە خاچی پێشەوە بووه.
ئاس نووسیوبه‌تی، کۆناتێ تەمەن 26 ساڵ، لە لوتکەی توانای جەستەیی و خۆیه‌تی و رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بە هەڵبژاردەیەکی گونجاو دادەنرێت بۆ مێرێنگێ.
سەرەتا پلانی ڕیال مەدرید ئەوە بوو تا ساڵی 2026 چاوەڕێ بکات و بە خۆڕایی گرێبەستی لەگەڵ بکات، هاوشێوەی ئەو ستراتیژەی یانەکە لەگەڵ ئالابا و رودیگەر و ترێنت ئارنۆڵد پەیڕەوی کرد، بەڵام ئێستا لیڤەرپوول مەیلی بۆ فرۆشتنی کۆناتێ هه‌یه، نەوه‌ک بە خۆڕایی لەدەستی بدات.
ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە، لیڤەرپوول به‌كه‌متر لە 50 ملیۆن یۆرۆ رازی نابێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت، یاریزانێکی سەرەکیه و شانبەشانی ڤێرجیل ڤان دایک یاریی ده‌كات، بەڵام ریال مەدرید ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە بدات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی خواستی روونی ئەو یاریزانە بۆ گواستنەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ئه‌گه‌ر یاریزانێك له هێلی به‌رگری بیه‌وێت ریال مه‌درید جێبهێڵێت، بەتایبەتی دەیڤید ئالابا، دەرگاکە دەکرێتەوە بۆ گرێبەست له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه بكرێت، بەڵام ڕیال مەدرید زیاتر لە 20-25 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نادات بۆ یاریزانێک کە لە ساڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه.